زووم:
سەرا بوجاک، کاندیدى دەم پارتى بۆ گەورەشارەوانى ئامەد دەڵێت، بە تەنیا کورد ناتوانێت رووبەڕووى سیاسەتى قەیوم بوەستێتەوە، پێویستە پارتە سیاسییەکانی دیکەش هەڵوێستیان هەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى “ئارت گەرچەک” سەرا بوجاک راشیگەیاند، سیاسەتى قەیوم لە ساڵى 2014ـوە لەلایەن ئاک پارتییەوە بەسەر شارەوانییەکانى باکوورى کوردستان پەیڕەو دەکرێت، ویستیان بەسەر شارەوانییەکانى جەهەپە لە رۆژئاواى تورکیاش پەیڕەوى بکەن، بەڵام بۆیان نەچووەسەر.
گوتیشى، قەیومى شارەوانیی ئامەد، زۆربەى پڕۆژەکانى تەواونەکردووە و قەرزێکى زۆری هێناوەتە سەر شارەوانیی پارێزگاکە.
سەرا بوجاک
-لە رکابەرى 12 کاندید بە کاندیدى دەم پارتى هەڵبژێردراوە
-بەشى ئەدەبیاتى زمانى ئەڵمانى لە زانکۆى کۆڵن تەواوکردووە
-ساڵى 2006 لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى شارەوانى ئامەد بۆ منداڵان و خێزان کارى کردووە
-نەوەى فایەق بوجاک-ە، دامەزرێنەرى پارتى دیموکراتى کوردستان- تورکیا