87
زووم:
پۆلیسی سلێمانى رایگەیاند، بەتۆمەتى بازرگانى بە جەستەى مرۆڤ، لەنێو شارى سلێمانى سێ کەسیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سێ تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانى پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیرکراون.
بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر و بەتایبەتى لەبارەى جۆرى بازرگانییەمە زووم پەیوەندى بە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە کرد و لێی پرسی تۆمەتبارەکان چ جۆرە بازرگانییەکان بە جەستەى مرۆڤەوە کردووە، لە وەڵامدا گوتى، “ئەم سێ تۆمەتبارە بە رەگەز عەرەبن و بە ناسنامەی ساختەوە ویستویانە گورچیلە یان ئەندامێکى دیکەى جەستەیان بفرۆشن”.