زووم:
ئەبرام پالێی، جێگریی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی لەسێدارەدانی چوار هاوڵاتییە کوردەکەی لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە کرد.
لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکس، پالێی دەڵێت، باس لەوە دەکرێت ئەو چوار کەسە دوای ئەشکەنجە و دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانە، لەسێدارەدراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم لەسێدارەدانە، ئەوە بە روونی دەردەخات کە رژێمی ئێران بە ئاشکرا مافی مرۆڤ پشتگوێ دەخات، دەشڵێت، ئەوان بەردەوام دەبن لە لێپرسینەوە لە ئێران لەسەر پرسەکانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤ.
بەرەبەیانی دوێنێ ئێران چوار ئەندامی حزبی کۆمەڵەی بە تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لەسێدارە دا، ئەوان لە تەموزی ساڵی 2022دا لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوونەوە بۆ ئێران.