زووم:
بۆ دووەم هەفتەى لەسەریەک نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 83 دۆلار و 55 سەنت بەرزبووەوە، خاوى تەکساسیش بۆ 78 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین نرخە لە هەشت هەفتەى رابردوودا نەوت تۆمارى کردبێت.
رۆیتەرز هۆکارى بەرزبوونەوەى نەوت دەگەڕێنێتەوە بۆ پێشبینییە ئەرێنییەکان بۆ گەشەى ئابووریى ئەمریکا و دابەزینى نەوتى کۆگاکانى ئەمریکا، کە نۆ ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل دابەزیوە، هەروەها هاندانى کۆمپانیا چینییەکان لەلایەن حکومەتى وڵاتەکەوە، ئەمانە هەمووى هۆکارن خواست لەسەر نەوت زیاتر بکات.
رۆیتەرز هۆکارێکى دیکەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییەکانى گواستنەوەى نەوت لە دەریاى سوور دەگێڕێتەوە، کە بووەتە هۆى ئەوەى ریڕەوەکانیان بگۆڕن، بەوەش تێچووى گواستنەوە زیاتر دەبێت و نرخى نەوت بەرزدەکاتەوە.