زووم:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، لێکۆڵینەوە بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن، کە رۆژی هەینی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان و هێرشەکە بووە هۆی وەستانی کاتی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بکەن، دەشڵێت، ئەمریکا لەپاڵ هاوبەشەکانی لە عێراق دەوەستێت.
درەنگانی شەوی پێنجشەممە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە کێڵگەکە راوەستا، ئەوەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە دوو هەزار و 800 مێگاوات كارەبا لە هەرێمی کوردستان.