زووم:
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانیکرد بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و داوای کرد رێکاریی یاسایی بەرامبەر بکەرانی هێرشەک بگیرێتەبەر.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کەسانی تێکدەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە باشووری پارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە کۆگایەکی غاز زیانی بەرکەوت.
دەشڵێت، لە کاردانەوەی ئەو پێشێلکارییەدا، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانیکرد بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و ئاشکراکردنی بەڵگەکان لە ماوەی 48 کاتژمێردا، هەروەها جەختی کردەوە کە بکەرانی هێرشەکە رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
شەوى رابردوو چەند دۆرنێکى بۆمبڕێژکراو ئاراستەى کێڵگەى غازى کۆرمۆر لەناوچەى قادرکەرەم لە نزیک قەزاى چەمچەماڵ کراو بەهۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەکە راگیرا، کە ئەوەش کاریگەرى لەسەر بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان هەبوو.