37
زووم؛
بەگوێرەی پێشبینییەکانى کەشناسی، ئەمڕۆ لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت، کەشناسی هۆشداری ئاستەنگى هاتوچۆ دەدات.
پارێزگاکان ئەمانەن؛ خارپێت، چەولیگ، موش، بەدلیس، شرنەخ، جولەمێرگ، وان، ئەرزینجان، دێرسم و مەڵەتیی.
سێ رۆژە شەپۆلی بەفربارین بەشێک لە شارەکانی باکووری کوردستانى گرتووەتەوە، بەهۆیەوە رێگەى 591 گوند لە پارێزگاکانی ئەرزڕۆم، ئیدر، قەرس، ئاگری، وان، موش، بەدلیس و جولەمێرگ داخراون.