30
زووم؛
بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئەستانە کۆتاییهات و وڵاتانی بەشدار دەڵێن، “پێویستە کۆتایی بە مانەوەی هێزە بیانییەکان لە سوریا بهێنرێت.”
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە کە دوو رۆژی خایاند و لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان ئەنجامدرا، بەسام سەباغ، سەرۆکی شاندی سوریا لە ئەستانە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا گوتى، “جەختمان لە گرنگی کۆتاییهێنان بە رێکخراوە تیرۆرستییەکان و مانەوەی نایاسایی هێزە بیانییەکان لەناو خاکی سوریا کردەوە.”
لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەستانە وڵاتانی روسیا، تورکیا، ئێران و شاندی دەسەڵاتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداریان کرد، هەریەک له ئوردن، لوبنان و عێراق، نەتەوەیەکگرتووەکان و خاچی سوور وەک چاودێر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.