34
زووم:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سەرگەلێی ناحیەی دێرەلوک، سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی کردە سەر پڕوژەیەکی ئاژەڵداری.
پێشکەفت رەشید، خاوەنی پڕوژەکە بە زوومی گوت، “دوێنێ ئاگادارکرامەوە پرۆژەکە چۆڵ بکەم” دوای کەمتر لە رۆژێک لە چۆڵکردنی، کاتژمێر 5:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە هەشت موشەک لەلایەن سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج.
پێشکەفت رەشید دەڵێت، پڕۆژەکەی 300 سەر مەڕی لەخۆگرتووە و ماوەی 12 ساڵە بێوچان کاری تێدا دەکات، کەچی لە پڕێکدا لەبەرچاوی خاپوربوو، بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 هەزار دۆلار زیانی مادی بەرکەوتووە.