33
زووم:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەڵێت، ئەگەر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان یەکگرتووبین، موشەک و درۆنی ئەوان کارمان تێناکەن.
قوباد تاڵەبانی، لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان رایگەیاند، خەڵک دڵنیابێت زاڵ دەبین بەسەر کێشەکاندا و ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان دەبینەوە و بەرەو کەناری ئارامی هەنگاو دەنێین.
ئاماژەی بەوەشکرد، سلێمانی هەمیشە لە نوێگەریی، دەستپێشەخەری و رووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاری پێشەنگ بووە و پێویستە وەبەرهێنان لە ئەزموونی گەنجان بکەین.