39
زووم:
پەرلەمانی عێراق کارنامەى دانیشتنى رۆژى شەممەى داهاتووى بڵاوکردەوە و بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تەرخانکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی تازەى پەرلەمان.
پێشتر و لە دانیشتنى 13ـى ئەم مانگەدا، هەڵبژاردن بۆ سەرۆکى پەرلەمان بەڕێوەچوو، بەڵام لە پێنج کاندید هیچ کاندیدێک نەیتوانى دەنگى پێویست بەدەستبهێنێت، دوو لە کاندیدەکان زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا کە ئەوانیش شەعلان کرەییم 152 دەنگ و سالم عیساوی 97 دەنگ، بەوپێیەش دەبوو خولى دووەمى هەڵبژاردنەکە لەنێوان ئەو دوو کاندیدە ئەنجام بدرێت، بەڵام دانیشتەکە دواخرا.