زووم:
نرخی نه‌وت له بازاری نێوده‌وڵه‌تی له ناجێگرییهكی به‌رده‌وامدایه ، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌گه‌ری به‌هێزن، ئه‌مرۆ نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 0.8 به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی برێنت 80 دۆلاری تێپه‌راند ، ئه‌مه‌ش دوای راگه‌یاندنی داتاكانی نه‌وتی عه‌مباركراو بوو له ئه‌مریكا به بری 9.2 ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردوه
هەروەها پێشبینی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌وت ده‌كرێت به بڕی2 ملیۆن به‌رمیلی تر، كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراو له كۆگاكانی ئه‌مریكا وه‌ك پێنوێنیكی گرنگ بۆ نرخی نه‌وت ته‌ماشا دەكرێت و كاریگه‌ر دەبێت به‌سه‌ر نرخی نه‌وته‌وه له بازاری جیهانیدا
نه‌وت وه‌ك گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی وزه، نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه
كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی له پشت به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌یه ، كه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له داهاتووشدا نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزده‌كاته‌وه
هۆكاری یه‌كه‌م: راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرانە بۆ چین ، له ماوه‌ی رابردوودا ئێران كۆتایی به‌و داشكاندنه‌ی نرخی نه‌وت هێنا كه بۆ چین كردبووی ، ئێران خوازیاری ئه‌وه‌بوو به نرخێكی زیاتر نه‌وت به چین بفرۆشێت، سه‌ره‌نجام هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ چین راگیرا ، چینیش بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه زه‌به‌لاحه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی وڵاته‌كه‌ی ، خواستێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌وت له بازاری جیهانیدا دروستكرد ، سه‌ره‌نجام نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه .
هۆكاری دووه‌م: به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه ، به‌تایبه‌ت هێرشی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی ده‌ریای سوور له‌لایه‌ك و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر حوسییه‌كان، كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان ناچار بوون خۆیان له رۆشتن به ده‌ریای سو‌و به دوور بگرن و سه‌ره‌نجام به كات و تێچوویه‌كی زۆر نه‌وت دەگاته ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
هۆكاری سێیه‌م: جه‌نگی به‌رده‌وامی حه‌ماس- ئیسرائیل ، روسیا- ئۆكرانیايە ، كه ئه‌م جه‌نگه له ساده‌ترین مانایدا خواستێكی به‌رده‌وامی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانه له‌سه‌ر نه‌وت به ئامانجی به‌ركاهێنانی له پیشه‌سازی سه‌ربازیدا
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه ، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خواستێكی به‌هێز له‌سه‌ر نه‌وت و پێشبینی دابه‌زینی نرخی سوود له بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا و ده‌ركه‌وتنی پێنوینی دابه‌زینی هه‌ڵاوسان جارێكی دی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی به درێژای ساڵی 2024 كردۆته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز، بانكی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌كات تا سنووری 120 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، پێده‌چێت ساڵی 2024 ساڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بێت