هەفتەی رابردوو سوپای پاسداران دروستکردنى موشەکەکەى راگەیاند
ئەمیر عەلی حاجیزادە، کە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانە، گوتی تاوەکو دەیان ساڵی دیکە هیچ سیستمێک ناتوانێت بەرپەرچی موشەکەکە بداتەوە.
موشەکی هایپەرسونێک چییە؟
سێ جۆری هەیە، کە بریتین لە موشەکی کروز هایپەرسۆنیک، بالیستیکی ئاسمانی و گلایدەری هایپەرسۆنیک
موشەکەکە لە کاتژمێرێکدا دەتوانێت هەزار و 235 کیلۆمەتر ببڕێت
دەتوانرێت گلایدەر هایپەرسۆنیک لەسەر موشەکی بالیستیکی دۆنگفێنگ 31ی کیشوەربڕ دابنرێت
بەو شێوەیە مەودای 12 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت وەک بەرپرسانى ئێران بانگەشەى بۆ دەکەن.
خێراییەکەی پێنج هێندەى خێرایی دەنگە، کە ئەوەش وادەکات ئامانجەکەی بپێکێت و دواتر هەست بە دەنگی بکرێت
گلایدەرە هایپەرسۆنیکەکان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر سیستەمی بەرگریی پێشکەوتوی موشەکی
بە پێچەوانەی موشەکی بالیستیکیەوە، رێڕەوێکی پێشبینیکراویان نییە
کام وڵات هایپەرسونێکی هەیە؟
روسیا و چین بە پێشەنگ لە بەرهەمهێنانی چەکی هایپەرسۆنیک دادەنرێت
ئەمریکاش بەرنامەیەکی فراوانی بۆ بەرهەمهێنانی هەیە
روسیا لە جەنگى ئۆکراینا موشەکێکی هایپەرسۆنیکی بەکارهێنا
کۆگایەکی کردە ئامانج و سوپای ئوکراینای شۆک کرد
چینیش یەکەم جار لە ساڵی 2019دا لە مانۆرێکی سەربازیدا موشەکەکەی نمایش کرد
وڵاتانی دیکەی وەک هیندستان، کۆریای باکور و ژاپۆن پلانی بەرهەمهێنانیان هەیە
ئێرانیش چووەتە نێو ریزبەندییەکەوە وەک بەرپرسانى وڵاتەکە بانگەشەى بۆ دەکەن.