53
زووم:
پارێزگاری نەجەف، دۆزینەوەی بیرێکی نەوتی راگەیاند، دەشڵێت، پارێزگاکە دەبێتە یەکێک لەو پارێزگایانەی عێراق کە یەدەگی نەوتی زۆری دەبێت.
مەجید ئەلوائیلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاند، لەڕێگەی گەڕان و پشکنینەوە بیرێکی نەوت لە ناوچەی “واحەت ئەلڕەهبان”ی ئەو پارێزگایە دۆزرایەوە، پشکنینەکەش لەلایەن کۆمپانیای گەڕان و پشکنینی نەوت و کۆمەڵێک پسپۆڕی بیانییەوە ئەنجامدراوە.
پارێزگارەکەی نەجەف دەڵێت، بەدۆزینەوەی ئەو بیرە نەوتە، پارێزگاکە دەبێتە یەکێک لەو پارێزگایانەی عێراق کە یەدەگێکی زۆری نەوتی دەبێت، لەگەڵ وەزارەتی نەوتیشدا گفتوگۆی کردووە بۆ خێراکردنی ئامادەکارییەکان و ئەو پرۆسانەی کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنان.