32
زووم:
یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی پارێزگاری کەرکوک داوای کۆبوونەوەی لە پارتی کردووە، تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زوومی راگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک و رێکەوتنی گشتگیری نێوان پێکهاتەکان دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا داوای کۆبوونەوەمان لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بەهیوان زوو وەڵامبدرێینەوە.
گوتیشی، خەڵکی کەرکوک بەتەواوی پێکهاتەکانیەوە شایەنی حکومەتێکی خۆجێیی زۆرباشە.