95
زووم:
فڕۆکەیەکی سەربازیى روسى لە باشوورى رۆژئاواى وڵاتەکە تێکشکا و وەزارەتی بەرگریی روسیاش دەڵێت، لەنێو فڕۆکەکەدا 65 دیلی ئۆکراینی هەبووە.
وەزارەتى بەرگریی روسیا لە لە راگەیەنراوێکدا، دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 11:00 بەکاتی مۆسکۆ، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری “ئیل-67” لە ناوچەی بیلگۆرود لەمیانی گەشتێکدا تێکشکاوە.
راشیگەیاندووە، فڕۆکەکە 65 سەربازی دیلى ئۆکراینی تیابووە کە دەگواسترانەوە بۆ ناوچەی بیلگۆرود، لەگەڵ شەش کەس لە تیمی فرۆکەوانی و سێ لە یاریدەدەرەکانیان.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، سەرۆکى ئەنجومەنى دۆماى روسیا ئۆکراینى تۆمەتبارکردووە بە تێکشکاندنى فڕۆکە روسییەکە، بەڵام بەرپرسانى ئۆکراین تائێستا هیچ لێدانێکى فەرمییان لەوبارەیەوە نەداوە.