دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی نیوهامشەر، سەرکەوت، بەسەر نیکی هالی، رکابەریدا، کە هەردووکیان کاندیدى کۆمارییەکانن.
ئەم هەڵبژاردنەى دەکرێت، بۆ ئەوەیە ئەو کاندیدەى سەردەکەوێت ببێتە کاندیدى کۆمارییەکان بۆ رکابەری جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو.
بەگوێرەی راگەیاندنی ئەنجامەکان، ترەمپ %52.9ـی دەنگدەکانى لە ویلایەتى نیوهامشەر بەدەستهێناوە، نیکی هالی رکابەری، %45.8ـی دەنگەکانى بەدەستهێناوە.
لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی ناکشێمەوە
نیکی هالی، دانی بە شکستەکەیدانا، بەڵام گوتى، “لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی ناکشێمەوە”.
ترەمپ، دواى سەرکەوتنى گوتى، ” یەک قسەم هەیە نیکی هالی و پێی دەڵێم سەرناکەوێت”.
ترەمپ، هەفتەى رابردووش لە ویلایەتى ئایۆوا سەرکەوتنى بەدەستهێنا، ئەمە یەکەمجارە لە ئەمریکا هەمان کاندید لە هەردوو ویلایەتى ئایۆوا و نیوهامشایەر پێکەوە سەرکەوتوو بێت.
رۆژى 5ـى تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بایدن، کاندیدى دیموکراتەکانەوە و ترەمپیش چانسی زۆرە ببێتە کاندیدى کۆمارییەکان بۆ بوون بە 47 هەمین سەرۆکى ئەمریکا.