74
زووم؛
قاسم عەئرەجى، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیى عێراق دەڵێت، هێرشەکەى شەوى رابردووى ئەمریکا بۆسەر پێگەکانى کەتائیبی حزبوڵاى سەر بە حەشدى شەعبی بە پێشێلکردنى سەروەریی عێراق دەزانێت.
قاسم ئەعرەجی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیویەتى، ئەمریکا ناتوانێت بەو هێرش و بۆردومانانەى دەیکات، دۆخەکە هێوربکاتەوە.
لە بۆردومانەکەى ئەمریکا، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرەی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قائیمی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و جرف ئەلسەخری پارێزگای بابل کرانە ئامانج، بەهۆیەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا.