زووم:
پەرلەمانی تورکیا بەئەندامبوونی سویدی لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی پەسەندکرد.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، پەرلەمانی تورکیا لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە، پڕۆژەیاسای بەئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ پەسەندکردووە.
پرۆژەکە بە دەنگی بەڵێی 287 ئەندامی پەرلەمان پەسەندکرا و 55 پەرلەمانتار دژی بوون.
دوای ئەم پەسەندکردنەی پەرلەمانی تورکیا، تەنها وڵاتی هەنگاریا دەمێنێت رەزامەندی نیشان بدات بۆ ئەوەی سوید لە ببێتە ئەندامی ناتۆ.
هەر زوو سوید پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی تورکیا کرد.
زیاتر لە ساڵێکە، تورکیا و سوید لە مشتومڕ و گفتوگۆدان لە بارەی ئەو پرسەوە، تورکیا مەرجی ئەوەی هەبوو، سوید چالاکیی ئەندامانی پەکەکە لە وڵاتەکەی سنووردار بکات، هەروەها ئەمریکاش فرۆکەی ئێف-16ی پێبدات.