43
زووم:
ئەمڕۆ سێشەممە وەکو پێشتر بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ رایگەیاندبوو، کامێرا جێگیرەکانی چاودێری تیژرەویی لە شەقامەکانی سلێمانی کەوتنەکار.
عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتى ھاتوچۆی سلێمانی بە زوومی راگەیاند، کامێراکان بەبێ کێشە کەوتوونە کار و ژمارەیان 21 کامێرایە.
گوتیشی، ھیوادارن شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی خێرایی بن و کامێرەکانیش کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ.