بەگوێرەى راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، كه (سی ئی ئۆ مه‌گه‌زین)بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشبینی دەکات هەڵاوسانی نرخ له جیهاندا بۆ ئه‌مساڵ دابه‌زێت بۆ ٣.٩%، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا گه‌یشتبووه ٥.٧%.
له راپۆرتهکەدا سویسرا، له ریزبهوندى گه‌شه‌كردووترین وڵاتانى جیهان هه‌ژماركراوه‌و عێراقیش 120 وڵات له دواى سویسراوه دێت له گه‌شه‌ى ئابووریدا.
گه‌شه‌ى ئابووریش هه‌روه‌ک رۆبه‌رت مۆریس، له كتێبى گه‌شه‌ى ئابوورى له وڵاته جیاوازه‌كان، كه له ساڵى 1979 بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت، “گه‌شه‌ى ئابوورى په‌یوه‌سته به كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى یان ده‌سهاتى راسته‌قینه‌ى خۆماڵى كه به جۆرێک گه‌شه بكات زۆر زیاتر بێت له زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوان”.
به‌گشتى له جیهاندا سێ پێوه‌ر هه‌ن كه ده‌ستنیشانى ئاستى گه‌شه‌ى هه‌ر وڵاتێكى پێده‌كرێت ئه‌وانیش
كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى، پشكى تاک له كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى و كۆى خه‌رجى گشتیى وڵاتەکە.
به‌ڵام هیچكام له‌و پێوه‌رانه ناتوانن ته‌فسیرى لە سهداسهدى واقعى ئابوورى بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌موویان كاریگه‌رتر پێوه‌ره‌كانى كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى و پشكى تاک له كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵییه.
بەگوێرەى راپۆرته‌که‌ی نەتەوەیەکگرتووەکان، كه سی ئی ئۆ مه‌گه‌زین، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى عێراق له 2024دا ده‌گاته 297 ملیار و 695 ملیۆن دۆلار، هاوكات پشكى تاک له‌و به‌رهه‌مى خۆماڵیه 5 هه‌زار 883 دۆلاره واتا 490 دۆلار له مانگێكدا بۆ هه‌ر تاكێكى عێراقی كه‌مه‌ش واى لێكردووه له پله‌ى 121ی وڵاتانى گه‌شه‌كردووى جیهان بێت، به‌ڵام ئێرانى دراوسێی سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆى ئابووری 45 ساڵه له‌سه‌رى كه‌چى له پله‌ى 76دایه له رووى گه‌شه‌ى ئابووریه‌وه، هه‌رچی دراوسێ داماوهكهى دیكهیهتى كه توركیایه و گرفتاره به‌ده‌ست هه‌ڵاوسانى نرخه‌كانه‌وه، كه‌چى پشكى تاک له به‌رهه‌مى خۆماڵى 13 هه‌زار و 384 دۆلاره و پله‌ى 48ى گرتووه و 73 پله له‌سه‌رووى عێراقه‌وه‌یه.
هاوكات پشكى تاک له وڵاتێكى وه‌ک سویسرا کە پلەی یەکەمی گرتووە لە ریزبەندیەکەدا، خۆى ده‌دات له 102 هه‌زار و 865 دۆلار واتا به ئه‌ندازه‌ى 20 هێنده‌ى تاكێكى عێراقی، هه‌ربۆیه لایڤ ستایلى سویسریهک دڵخوازى هه‌موو تاكێكى عێراقیه و زۆرێک لە هاووڵاتیان ئامادەن شاخ و دەریا و زەریاکان ببڕن بۆ ئەو جۆرە ستایلەی ژیان .