39
زووم؛
بەرەبەیانى ئەمڕۆ دزى لە ماڵێکى شارى کەرکوک کرا و دواتر دزەکان ئاگریان لە ماڵەکە بەرداوە.
عامر شوانى، گوتەبێژى پۆلیسى کەرکوک بە زوومى راگەیاند، چەند کەسێک چوونەتە نهۆمى دووەمى ماڵێک لە گەڕەکى رەحیماواى شارى کەرکوک، بڕی 17 هەزار دۆلار و پێنج ملیۆن دینار و نزیکەی بایی 20 ملیۆن دینار ئاڵتوونیان بردووە.
گوتیشی، دزەکان دوای خۆیان ئاگریان لە ماڵەکە بەرداوە و جەختیکردەوە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و فەرمانى دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە.