54
ئارمان ئێمرۆز
- وەزیری رۆشنبیری: پێویستە میدیا و رۆژنامەکان ئازاد بن
- لە تاران 33 باڵەخانەی ناتەندروست هەیە کە هاوشێوەی بۆمبی چیندراون
- پێشبینی دەکرێت رێژەی هەڵاوسان تاوەکو دوو ساڵی دیکە لە ئێران بگاتە لوتکە
ئێعتێماد
- لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێنج ملیۆن کەسی بیانی لە ئێران نیشتەجێبوون
- گەمارۆکان 30٪ی نرخی ئۆتۆبێلی بیانی لە ئێران بەرزکردووەتەوە
- باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ئەڵمانیا: نابێت ئێران لە ئەوروپا دوور بکەوێتەوە
ئیتلاعات
- لە ئێران چەکی بانکی ئەلکترونی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
- دەسەڵاتی دادوەری: گردبونەوەی ئاشتیانە لە ئێران ئازادە
- لە 900 شار زەوی بۆ دروستکردنی خانوبەرە دیاری دەکرێن
جمهوری ئیسلامی
- رۆژ بە رۆژ مەترسی کەم ئاوی لە تاران زیاد دەکات
- یەکێتی ئەوروپا بەڵگەی نییە، کە ئێران موشەکی بە روسیا دابێت
- ژمارەی دانیشتوانی جیهان ئەم هەفتەیە هەشت ملیار کەس تێدەپەڕێنێت