سوپای ئۆکراین تۆپبارانی سەنتەری شاری دۆنێتسکی وڵاتەکەی کرد، لانی کەم 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.
شاری دۆنێتسک دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە و لە ساڵی 2022ــەوە لەلایەن سوپای روسیا کۆنترۆڵ کراوە.
تا ئێستا ئۆکراین هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە، بەڵام ئەلێکسی کولێمزین پارێزگاری دۆنێتسک کە لەلایەن روسیاوە دانراوە، رایگەیاند، سوپای ئۆکراین لەکاتی قەرەباڵغیدا بۆردوومانی ناوچەیەکی کردووە کە بازاڕ و مارکێتی زۆری تێدایە.
ئەم هێرشەی ئۆکراین یەکێکە لە کوشندەترین هێرشەکان لە چەند مانگی رابردوودا ئەنجامدرابێت، لە هێرشێکی هاوشێوەدا شەوی سەری ساڵ چوار کەس کوژران و 13ی دیکەش برینداربوون.
مۆسکۆ لە ساڵی 2022ــەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو ناوچەیەی ئۆکراینی خستووەتە سەر خاکی روسیا، هەرچەندا تا ئێستا کۆنترۆڵی تەواوەتیی ناوچەکەی نەگرتووەتە دەست.
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هەردوو وڵات هێرشەکانیان بۆسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون چڕکردووەتەوە، لەکاتێکدا شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێ دەنێتە ساڵی سێیەمەوە.