31
زووم:
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوورەوە، قەیرانی کەمبوونەوەی نەوت رووی لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
بەگوێرەی داتای کۆمەڵەی بۆرسەکانی لەندەن، قەیرانی کەمبوونەوەی نەوت رووی لە بازاڕی نەوتی خاو و بازاڕەکانی دیکەی نەوت لە ئەوروپا کردووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور کە رێگرن لەبەردەم گەیشتنی کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت بۆ ئەو کیشوەرە.
پێگەی “کەی پلەر” تایبەت بە زانیارییەکانی بازرگانیی جیهانیی دەڵێت، رێژەی ئەو نەوتەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگاتە ئەوروپا لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، ئەم بڕە لە مانگی کانوونی یەکەم کەمیکردووە بۆ نزیکەی 570 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.