102
زووم:
ئەمڕۆ دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، بەڵام رێکخەری گشتی هەڵنابژێردرێت، ئەندامێکی بەشدار لە کۆنفرانسەکەش دەڵێت، دوای کۆنفرانس هەڵبژاردنی رێکخەری گشتیی لە مانگێک تێناپەڕێت.
کاردۆ محەمەد، ئەندامى کۆنفرانسەکە رایگەیاند، نزیکەی 900 ئەندام بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکەن.
ئەو دەڵێت، کۆنفرانس دەتوانێت هەموو گۆڕانکارییە بکات و بڕیار لەو هۆکارانە بدات کە بوونەتە هۆی پاشەکشەی جەماوەریی گۆڕان.
لەبارەی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەوە، گوتی، دوای کۆنفرانس رێکخەری گشتی هەڵدەبژێردرێت و کاتەکەشی لە مانگێک تێناپەڕێت، لە کۆنفرانسدا و بەگوێرەی دەستووری ناوخۆیی میکانیزمەکەی دیاریی دەکرێت.