39
زووم:
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) پێشبینی دەکات، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، لە ساڵی ٢٠٢٤و ٢٠٢٥دا خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.
رێکخراوەکە لە راپۆرتی مانگانەیدا بڵاویکردووەتەوە، ساڵی ٢٠٢٤ زیاتربوونی خواست لەسەر نەوت دەگاتە ٢.٢٥ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، ٢٠٢٥ دەگاتە ١.٨٥ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
راپۆرتەکەی ئۆپێک جەختیکردووەتەوە کە تاوەکو دوو دەیەی داهاتوو خواست لەسەر نەوت دەمێنێت، ئەوەش پێچەوانەی پێشبینییەکەی دەزگای وزەی نێودەوڵەتییە کە پێی وایە لە ساڵی ٢٠٣٠دا بەکارهێنانی وزەی پاک دەگاتە لوتکە.