زووم:
“بنیامین نەتانیاهۆ”، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بە ئەمریکای راگەیاندووە کە دژی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینیە، لەچوارچێوەی هەر سیناریۆکدا لەپاش جەنگی غەزە.
لەکۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا، “بنیامین نەتانیاهۆ” سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەڵێنیدا درێژە بە پرۆسەسەربازییەکان لەدژی بزوتنەوەی حەماس بدات، “تا سەرکەوتن بەسەر ئەو بزوتنەوەدا”.
هەروەک، بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی رەتکردەوەو رایگەیاند، واشتنی لەبارەی ئەم هەڵوێستەیەوە ئاگادارکردووەتەوە.
لەوبارەیەوە گووتی ” لەهەر سیناریۆیەکی ئایندەدا، ئیسرائیل پێویستی بەوەهەیە کۆنترۆڵی ئەمنی هەبێت بەسەر سەرجەم ئەو زەویانەی کەدەکەونە رۆژئاوای روباری ئوردون”.
گووتیشی ” دەبێت سەرۆک وەزیران توانای ئەوەی هەبێت بە دۆستەکانمان بڵێت نا” ،وەک ئاماژەیەک بۆخواستی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی پرۆسەسەربازییەکان و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی لەپاش جەنگ .
هەفتەی رابردوو، رۆژنامەی “ئەکسیۆس” لەراپۆرتێکی لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە ناکۆکی و جیاوازیەکانی نێوان “بنیامین نەتانیاهۆ” سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و “جۆبایدن “سەرۆکی ئەمریکای لەبارەی چۆنیەتی بەرێوەبردنی پرۆسە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئایندەی کەرتی غەزە خستەڕوو.