زووم:
محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ سەرژمێریی دانیشتووان ئەنجام دەدەن و کار لەسەر دابینکردنی پێویستییەکانی دەکەن.
وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزارەتەکەی رایگەیاند، سوورن لەسەر ئەنجامدانی سەژمێریی دانیشتووان لەمساڵدا و بەردەوامن لە کارکردن لەسەر دابینکردن و تەواوکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی بەگوێرەی ئەو کاتانەی بۆ پلانەکە دانراوە.
ئەنجامنەدانی سەرژمێریی دانیشتووان یەکێکە لە گرفتەکانی عێراق، دوایین پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997، بڕیار بوو ساڵی 2020 ئەو پڕۆسەیە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پڕۆسەکە ئەنجامنەدرا، بڕیار بوو ساڵی 2021 پڕۆسەکە بکرێت بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە جارێکی دیکە دواخرا بۆ 2023، بەڵام ئەوساڵەش ئەنجامنەدرا.
ئێستا حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەیەوێت لە کۆتایی ئەمساڵ سەرژمێرییەکە ئەنجامبدات.