زووم:
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، راپۆرتی پێشێکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ساڵەدا 249 پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە، ئامارەکان بەراورد بە 2022 کەمیانکردووە.
دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا 249 پێشێلکارییان بەرامبەر 247 رۆژنامەنووس و کەناڵی راگەیاندن و دامەزراوەی میدیایی تۆمار کردووە، زۆرینەی پێشێلکارییەکانیش رێگری و جیاکاریی و زەوتکردن و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی و دەستبەسەرکردن بووە بەبێ بڕیاری دادگا.
بە بەراوردکردنی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ لەگەڵ ئامارەکانی سەنتەرەکە لە ساڵی 2022 دەردەکەوێت، لە 2023دا ئاماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنووسان کەمیانکردووە.
جۆر و ئاماری پێشێلکارییەکان
- 134 رێگری و جیاکاریی
- 38 حاڵەتی زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی
- دوو جار شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی
- 37 دەستبەسەرکردن بێ بڕیاری دادگا
- پێنج دەستگیرکردن بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی
- 27 هێرش و هەڕەشە و سوکایەتی
- چوار جار هێرشی ئەلیکترۆنی
- دوو جار هەڵکوتانەسەر ماڵی رۆژنامەنووسان