رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
عێراق ئیدانەى بۆردومانەکەى ئێران دەکات و بە پێشێلکردنى سەروەریى ناوی دەبات
- عێراق بە فەرمی ئیدانەی بۆردومانەکەی ئێرانی کرد، کە شاری هەولێری کردە ئامانج و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی تێیدا کوژران. وەزارەتی دەرەوەش، بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە بەغداد کرد و یاداشتێکی ناڕەزایی پێدا. راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیش روونی کردەوە کە ئامانجەکان خەڵکی سڤیل بوون و هیچ راستییەک لەوەدا نەبووە کە گوایا شانەیەکی هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا هەبێت و کرابێتە ئامانج.
شەرقولئەوسەت
سەرۆکى کۆڕبەندى داڤۆس: لەدەستدانی ژیانی ئەو هەموو کەسە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێی مەترسییە
- بۆرگە برێندە، سەرۆکی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس، دەڵێت، لەدەستدانی ژیانی ئەو هەموو کەسە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانییەکی قوڵ دروست دەکات و جێی مەترسییە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى شەرقولئەوسەت، برێندە ئاماژەى بەوەشداوە، کۆڕبەندەکە خواستى بەشداریکردنی “هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان” هەبووە کە لە ململانێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشکیان بەردەکەوێت، لەوانەش فەڵەستینییەکان و عەرەبەکان، ئیسرائیلییەکان، ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان.
عەرەبی جەدید
هێرشی موشەکى ئێران بۆ سەر دوو وڵاتى عەرەبی، لە تۆڵەى تەقینەوەکەى شاری کرمان بوو
- شەوی دووشەممەی رابردوو، ناوچەکە گرژییەکى تازەى بەخۆوە بینى و زنجیرەیەک هێرشێکی موشەکیى سوپای پاسدارانى ئێران، کە ناوی نابوون هێرش بۆ سەر داعش و هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیلی، کرایە سەر عێراق و سوریا و کوژرانى دەیان کەسی لێکەوتەوە.
هێرشە موشەکییە بالیستییەکانى ئێران، لە پەراوێزی تەقینەوەکەى شاری کرمانی ئێران و راسک-دا هات.
ئەلعەرەب
ئێران لە هەولێر بۆردومانى هاوڵاتیانى سڤیل دەکات
- سوپای پاسدارانی ئێران 10 موشەکی بالیستیکی ئاراستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد و بانگەشەی ئەوەش دەکات کە شوێنى سیخوڕی ئیسرائیل بووە.
شوێنى بۆردومانەکە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بووە و لە ئەنجامدا کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی 17 کەسی دیکەی لێکەوتەوە، کە لە بۆنەیەکی کە کۆمەڵایەتیدا بوون.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی سەخت بووەتەوە، بەهۆی ئەوەی یاخیبوونی چەند پەرلەمانتارێکی پارتەکەی لەبارەی رووانداوە رووی لەزیادبوون کردووە
- شەوی رابردوو دوو جێگری سەرۆکی پارتی پارێزکارانی بەریتانیا، کە ریشی سوناک سەرۆکایەتی دەکات، دەستیان لەکارکێشایەوە، لەکاتێکدا سوناک رووبەڕووی گەورەترین ئاڵنگاریی بوویەوە لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانێتییەکەیدا. هاوکات 60 ئەندامی پەرلەمانی پارتەکەی لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دەنگ بە هەموارێکی پارتی راستڕەوەکان بدەن بۆ توندترکردنی یاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا.
واشنتن پۆست
خواستی ئەمریکا بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکان تاقیکرایەوە
- بەمدواییانە ئەمریکا رووبەڕووی چەندین کردەوەی سەربازیی ئێران و هاوپەیمانەکان بووەتەوە، ئەمەش بووە بە مەترسییەک کە رووی لە زیادبووندایە لەبەردەم هەوڵەکانی بایدن بۆ وەستاندنی ئەو توندوتیژییەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵداوە. هێرشەکانی ئەم دوو رۆژەی حوسییەکان و ئێران لە دەریای سوور، عێراق و سوریاش وەک تاقیکردنەوەیەک سەیردەکرێن بۆ هەوڵەکانی واشنتن بۆ رێگریی لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە.
ئۆرشەلیم پۆست
سوپای ئیسرائیل چەندین پێگەی حزبوڵڵا لە لوبنان بە ئامانج دەگرێت
- سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی لە باشووری وڵاتەکە بە ئامانجگرت لە پێشهاتێکی نوێی ئاڵۆزبوون دۆخەکەدا. هاوکات بزووتنەوەی حەماسیش زیاتر لە 50 مووشەکی ئاراستەی شاری نەتیڤۆتی ئیسرائیل کرد و لە بەرەکانی جەنگیش سوپا کوشتنی دوو سەربازی دیکەی راگەیاند و دوو بارمتەی دەستی حەماسیش، بەگوێرەی ڤیدیۆیەکی حەماس، بەدەستی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل کوژران.
عەرەب نیوز
لەگەڵ بانگهێشتکردنی سەرۆکی ئیسرائیل بۆ کۆڕبەندی داڤۆس، بەرپرسێکی باڵای فەلەستین رەخنە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەگرێت
- محەمەد مستەفا، سەرۆکی وەبەرهێنانی فەلەستین، رەخنەی تووندی لە کۆڕبەندیی ئابووریی جیهانیی گرت بەهۆی ئەوەی رێگەیداوە سەرۆکی ئیسرائیل بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا بکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە ‘دووڕوو’ وەسفکرد. ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆڕبەندەکە نمونەیەکی روونە کە چۆن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شکستیان بە گەلی فەلەستین هێناوە.
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
هێرشی موشەکیی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان “کاردانەوەیەکى رەوایە”
- شارازەیەکى ناوچەکە دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران چەند ساڵێکە هوشدار دەداتە بەغدا و هەرێمی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستانەوە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەکرێتە ئامانج و سنوورەکان ئاڵۆز دەکرێن، بەڵام هەرێم و بەغداد زۆر گوێ نادەنێ.
حەسەن هانیزادە دەڵێت، بەگوێرەى رێککەوتنی تاران و بەغداد دەبوا گروپە جوداخوازەکان (حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) داعش و ئیسرائیل، بنکە و بارەگایان لە هەرێم نەمێنێت، بەڵام ئێستا ئەو رێککەوتنە بەتەواوەتی جێبەجێنەکراوە.
ناوبراو دەشڵێت، ئەگەر لە داهاتوودا حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بیانەوێت بنکە و بارەگاکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ئیسرائیل لە هەرێمەوە کاری “تێرۆریستی” لە ئێران ئەنجامبدات، ئێران مافی خۆیەتی هێرش بکاتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
کەیهان
هێرشی موشەکی بۆ هەرێمی کوردستان “یەکەم هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەیە”
- یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە موشەکییە، پێشڕەو دزەیی بوو کە یەکێک لە بازرگانە گەورەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (موساد) دا هەبوو.
ئەو موشەکانەی بە هەولێر و سوریا و پاکستانەوە نراون، 1400 کیلومەتر دەبڕن و بە ئاسانی دەتوانن بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە بکەنە ئامانج.
جەوان
وەزیرێکی سەردەمى خاتەمی دەڵێت، روحانی لەخۆڕا خۆی ماندوو دەکات و دەنگ ناهێنێتەوە
- عەلی سۆفی، وەزیری تەعاونی سەردەمى محەمەد خاتەمی، سەرۆککۆماری ریفۆرمخوازى پێشترى ئێران، رەخنە لە حەسەن روحانی سەرۆککۆماری پێشوو دەگرێت کە هانی خەڵکى دابوو بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و هەروەها خۆی بۆ ەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنى باڵاى شارەزایان کاندید کردووە، عەلى سۆفى گوتوویەتی، روحانی لەخۆڕا خۆی ماندوو دەکات، ئەگەری کاندیدبوونیشی پەسەند بکرێت، دیسان دەنگ ناهێنێتەوە.
شەرق
بەغداد کاردانەوەى توندی بەرامبەر هێرشی موشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نیشاندا و گوتوویەتی لە ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا تۆماردەکات
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی موشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر، باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگهێشتکردەوە و هاوکات باڵیۆزی ئێران لە بەغداد بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوە و بە توندی پێی وترا کە سەبارەت بەو کردەوانەی حکومەتەکەی، سکاڵا دەبەنە لای ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان.
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
ئهردۆغان: مووچهی خانهنشینان به رێژهی 42.6% زیادكرا
- رهجهب تهیب ئهردۆغان سهركکۆماری توركیا ئاشكرایكرد، جگه لهو زیادكردنهی مووچهی خانهنشینان كه زیادكردنی پهیوهست به ههڵاوسانه و بڕهكهی 37.5%ه، 5%ی دیكه مووچهی خانهنشینان زیاد دهكهن و بهوشێوهیهش مووچهی خانهنشینان به رێژهی 42.6% زیادكرا.
سۆزجو
لهنێو دادگاى ئەو کۆمارەى ئەتاتورک دایمەزراند دروشمی بژی “شهریعهت” وترایەوە
- دوای ئهوهی گهنجێك كه به تۆمهتی سوكایهتییكردن به ئهتاتورك دهستگیركرابوو لهلایهن دادگاوه فهرمانی ئازادكردنی بۆ دهركرا، لایهنگرانی لهنێو دادگادا تهكبیریان كرد و درووشمیان بۆ شهریعهت گوتهوه، هیچ رێكارێكیش نهگیرایهبهر.
جمهورییهت
- داشكاندن له پێبژاردنی كوڕی سهركۆماری سۆماڵدا كرا كه له ماتۆڕسوارێكی دابوو كوشتبووی، تهنها 900 دۆلاری لێ وهرگیرا
- پاره بۆ ئۆپۆزسیۆن نییه
- جیاكاریی لهو بودجهیهدا دهكرێت كه بۆ وهبهرهێنان لهلایهن شارهوانییهكانهوه خهرجدهكرێت، پڕۆژهكانی میترۆ و ترام له ئیستهنبوڵ نهخرانه نێو لیستی ئهو پڕۆژانهی لهلایهن ئهردۆغانهوه رهزامهندییان لهسهر دهدرێت، بۆ میترۆی ئیزمیر كه بایی 16 ملیار لیرهیه، تهنها سێ ههزار لیره تهرخانكراوه.
ئهڤرهنسهل
پارتی رهنج (ئهمهپ): چارهسهری كێشهی كورد به ئۆپراسیۆن ناكرێت
- “هاوشێوهی جهنگه” ساڵی 2023 له تاوانهكانی شوێنی كاردا ههزار و 932 كرێكار گیانیان لهدهستداوه
بهگوێرەى راپۆرتی سهندیكاكانی كرێكاران له رۆژێكدا چوار كرێكار له شوێنی جیاواز و بههۆكاری جیا گیانیان لەدەستداوە، له تهواوی ساڵهكهدا ههزار و 932 کەس له شوێنی كارهكانیان گیانیان لهدهستداوه .