زووم..
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە بەرامبەر بە سلێمانی و یەکێتی دەکات
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو لێدوانێکی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیای لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا بڵاوکردەوە، فیدان گوتوویەتی، تورکیا سڵناکاتەوە لە گرتنەبەری رێوشوێن و هەنگاوی زیاتر دژی یەکێتی، سەرەڕای ئەو سزا و گەمارۆیانەی خستوومانەتە سەر سلێمانی، ئەگەر ئەو پارتە هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەکەکە نەگۆڕێت، رێوشوێنی دیکە دەگرینە بەر.
بەگوتەی فیدان، پەکەکە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی فراوانتر کردووە، بەسوودوەرگرتن لە بۆشایی دەسەڵات و جیاوازیی سیاسی لە عێراق و سوریا.
راشیگەیاند، پرۆسەی وتووێژ و راوێژکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامە و هەوڵی گەورە بەگەڕخراوە بەمەبەستی گۆڕینی تێگەیەشتن و تێڕوانینیان بەرامبەر پەکەکە.