زووم..
لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا پێشانگەیەکی ساڵانەی زیرەکیی دەستکرد کرایەوە، چەندین ئامێر و داهێنانی نوێی تەکنەلۆژی نمایشکران.
ئادەم برودن، شیکەرەوەی داهێنانە تەکنەلۆژییەکانە، لەبارەی زیرەکیی دەستکردەوە گوتی: زیرەکیی دەستکرد زیاتر لەوە نزیکدەبێتەوە مرۆڤانەتر بێت و لە زۆر رووەوە مرۆڤ و زیرەکیی دەستکرد تێکەڵ بە یەکتری بوون.
بە بڕوای برودن، دەکرێت زیرەکیی دەستکرد هەندێک شتی نوێ بۆ مرۆڤایەتی بهێنێتە کایەوە، کە پێشتر نەدەتوانرا ئەزموون بکرێن.
ئادام بوردن دەڵێت: تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد، بونێکی هۆشمەندانەی نییە، هەستیشی نییە، خۆی هیچی پێناکرێت، بەڵکو تەنها لاساییکەرەوەیەکە، تەنها لاسایی داهێنانەکانی مرۆڤ دەکاتەوە، بەڵام یارمەتیمان دەدات باشتر بین، ئەو توانای پێشبڕکێکردنی نییە لەگەڵ ئێمەدا، بە کورتی دەمەوێت بڵێم، زیرەکیی دەستکرد ناتوانێت مرۆڤی سوپەرمان دروست بکات، بەڵكو وادەکات مرۆڤ سیفاتی باڵای تێدا دەرکەوێت.
دەشڵێت: ئێمە پێشتر شتی وامان لە فیلمدا دەبینی، ئەودەمەی شۆڕشی پیشەسازی بەرپابوو، لە ساڵانی چلەکانی سەدەی رابردوو بەدواوە شتی وا لە فیلمدا باسدەکرا، بەڵام ئێستا بەهۆی بەرەوپێشچوونەکانی زیرەکیی دەستکردەوە لە ژیانی واقعدا دەیبینین، بەهۆی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەوە کاری نوێیش پەیدا دەبن، بیر لەوە بکەرەوە ئایا ساڵێک پێش ئێستا پیشەیەک هەبوو ناوی ئەندازیاری بەرنامەسازیی چارەسەرە خێراکان بێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر. وای بۆ دەچم لە ئایندەدا شتی لەوە زیاتریش ببینین.