45
ئۆبزێرڤەر
- پرۆژەیاسای بودجەی لیز ترەس، 30 ملیار پاوەند زیانى لە بەریتانیا داوە، دەبێت حكومەتی نوێ بە زیادکردنی باج قەرەبووی بکاتەوە
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک بەهۆی جیاوازی چینایەتییەوە لە بەریتانیا چینی هەژار موچەیان زۆر کەمترە لە چینی مامناوەند، لەکاتێکدا هەمان کار دەکەن
- بەفر و سەرمایەکی “لەرادەبەدەر” باکوری ئەمریکا و کەنەداى گرتووەتەوە، پلەی گەرما بۆ 20 پلەی ژێر سفرى سەدى دادەبەزێت
سەندەی تەلەگراف
- بەگوێرەى پلانێکی 10 خاڵی بەریتانیا تایبەت بە چارەسەری قەیرانی کۆچبەران “هۆتێلی بەریتانیا” بەڕووی کۆچبەران دادەخات، رۆژانە زیاتر لە پێنج ملیۆن پاوەند خەرجییانە
- وەزیری تەندروستی بەریتانیا هۆشداریدا و دەڵێت داواکاری “بێ بنەمای” بەرزکردنەوەی موچەی پەرستاران هەڵاوسان دروستدەکات
- پاشەکشەی هێزەکانی روسیا لە خێرسۆن بەهۆی سیستەمی بەرگری هیمارسەوە بوو، کە رۆژئاوا بۆ ئۆکراینای دابینکردووە
سەندەی تایمز
- پاشەکشەکەی پوتین، شاری خێرسۆنی ئۆکراینا دوای هەشت مانگ دەگۆڕێت بۆ شاری خۆشی و شادیی
- لە مۆبایلی پۆلیسێکی بەریتانیا، کە گیانی لەدەستداوە، نامەی تایبەت دۆزراوەتەوە، کە پەیوەندی بە “دەمارگیری، رەگەزپەرستی، گێچەڵی سێکسی و چەندین تاوانی دیکەوە هەیە
- راوێژکاری خەزێنەی بەریتانیا پلانی هەیە، بۆ کەمکردنەوەی پاڵپشتی دارایی بە بڕی 40 ملیار پاوەند بۆ دابینکردنی سوتەمەنی، ئەمەش مەترسیی گرانبونی سوتەمەنیی زیاتر دەکات
سەندەی ئێکسپرێس
- سوناک کاتێک بەنیازە لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان لە گروپی G20 هێرش بکاتە سەر روسیا و هۆکاری گێژاوی ئابوری نێودەوڵەتی بیناسێنێت
- گروپێک خۆپیشاندەرى روسی لە مۆسکۆ داوایان لە پوتین کرد بە موشەکی ئەتۆمی هێرش بکاتە سەر ئەمریکا و پایتەختەکانی دیکەی رۆژئاوا بەهۆی هاوکاریکردنی کیێڤ
- قەتەر تۆمەتباردەکرێت بە پێدانى بەرتیل بە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهان بۆ ئەوەی بە باشە باسی وڵاتەکە بکرێت لەنێو هاندەرانی جامی جیهانیدا