54
زووم:
عومەر ئەحمەد، سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پێش کۆتایىهاتنى تەمەنى کۆمسیۆن هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
عومەر ئەحمەد دواى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێم لە کۆنفراسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئامادەى تەواومان هەیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن یەک بازنە بێت و یاخود فرە بازنە.
هاوکات دڵشاد شەهاب، گوتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێمیش گوتى، گفتۆگۆکانمان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە ئاستێکى باشدایە، لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان بۆ دیاریکردنی نزیکترین وادە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە.
دەشڵێت، لە ماوەی داهاتوودا وادەى هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە رادەگەیەنرێت.