49
زووم:
درەنگى شەوى رابردوو پاسێک لە دەروازەى پارێزگاى مێرسینى باکوورى کوردستان وەرگەڕا لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و٣٠ دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە کاتژمێر ١:١٥ خولەک روویدا، لە پاش رووداوەکە، بەمەبەستى هاوکاریکردنى بریندارەکان تیمى فریاگوزاریی تەندروستى و جەندرمە گەیشتنە شوێنى رووداوەکە.
پاسەکە لە مێرسینەوە بۆ ئەنتاڵیا دەڕۆیشت و ٣٩ سەرنشینى هەڵگرتبوو.
بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی ئیخڵاس، فەخرەدین قۆجە، وەزیرى تەندروستى تورکیا رووداوەکەى بە کارەساتێکى دڵتەزێن ناوبردووە و راشیگەیاندووە، ١٥ ئەمبوڵانس و ٤٥ کارمەندى تەندروستى گەیشتبوونە شوێنى رووداوەکە.