رۆژنامە عەرەبییەکان
رۆژنامەى سەباح
سەرۆکوەزیرانى عێراق بە بانگهێشتێکی فەرمی بەشداری کۆڕبەندى داڤۆس دەکات
- محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە 54ـەمین کۆڕبەندی ئابوریی جیهانی لە داڤۆس، گەیشتە سویسرا.
لەم کۆڕبەندەدا سەرۆکوەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەشەپێدان و چاکسازی ئابوریی.
بەگوێرەى پرۆگرامی کۆڕبه ندی داڤۆس، سودانی لە دووەم رۆژی کۆڕبەندەکە گوتارێک پێشکەش دەکات و باس لە دۆخی ئابوری و سیاسیی عێراق دەکات و ئاڵنگارییەکان و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان باسدەکات.
شەرق ئەوسەت
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق شەڕی ناپاکی دەستپێکرد
- دوای ئەوەی ناکۆکییەکە گواسترایەوە بۆ لایەنە شیعەکان، کێبەرکێی چڕ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق قەیرانێکی تازەی دروستكردووە
دوای بەڕێوەچوونى دانیشتنى یەکەمی پەرلەمان و دەنگدانی گەڕی یەکەم کە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتییەکەى بۆ یەکلانەبوویەوە، شەڕی ناپاکی و تۆمەتبارکردن لە نێوان هێزەکانی شیعە دروستبوو کە پاڵێوراوی سونەکان شەعلان کرەییمیان بە پشتیوانیکردن و لایەنگیریی بەعس و سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووی عێراق تۆمەتبار کرد.
عەرەبی جەدید
مەترسی جێبەجێکردنی پلانێک هەیە بۆ جیاکردنەوەی باکووری غەزە لە ناوەند و باشوورەکەى
- ئەو بیرۆکانەی کە لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی گەشتەکەی ئەمدواییەیدا بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەڵسەنگاندنی دۆخی لە باکووری غەزە ئەنجامیدان، پرسی جیاکردنەوەی باکووری غەزە لە باشوور و ناوەندەکەی، کردووەتە پرسێکی جدیی و جێی مەترسی و بیرۆکەکەش لەلایەن تەلئەبیبەوە پەسەندکراوە.
عەرەب
ئایا بەریتانیا بڕیاری قەدەغەکردنی حزبی تەحریر فراوانتر دەکات بۆ ئەوەی ئیخوانەکانیش بگرێتەوە؟
- بەریتانیا دەڵێت، حزبی تەحریر بەهۆی هەڵوێستەکانى کە دژ بە ئیسرائیلە و پشتیوانی لە حەماس دەکات، بووەتە رێکخراوێکی تیرۆریستی قەدەغەکراو لە وڵاتەکەدا.
ئەوهەڵوێستەش بۆ پشتیوانیکردنى بزوتنەوەى حەماس، دەبێتە هەنگاوێک کە رەنگە فراوانتر بێت و گروپە ئیسلامییەکانی دیکەش بگرێتەوە، بەتایبەت ئیخوان موسلیمین کە بە دایکی حزبە ئیسلامییەکانى دیکە دادەنرێت و حەماسی لێ درووستبووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەدات جیهان لەسەر رێگەیەکی مەترسیداردایە بۆئەوەی بچێتە شەڕێکی گەورەوە لە پێنج ساڵی داهاتوودا
- گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەدات لەوەی جیهان لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا رووبەڕووی شەڕی روسیا، چین، ئێران و کۆریای باکوور دەبێتەوە، داواشی لە وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد کە خەرجییەکانی بەرگریی وڵاتەکانیان بۆ رێژەی 2%ـى بودجەی گشتی زیاد بکەن، چونکە جیهان ئێستا لە قۆناغی پێش جەنگدایە.
واشنتن پۆست
هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر چەند کڵاوەیەکی موشەکی ئێراندا گرت
- هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دەستیانگرت بەسەر چەند کڵاوەیەکی موشەکی و کەلوپەلێکی دیکەی پەیوەندیدار پێیانەوە، ئەمەش لە ئۆپرسیۆنێکدا بووە لە نزیک سۆماڵ کە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچووە و رێگرییان کردووە لەوەی بگوازرێنەوە بۆ چەکدارەکانی یەمەن. بەڵام لە ئۆپراسیۆنەکەدا دوو سەربازیی ئەمریکی لە دەریادا وون بوون و دیار نەماون.
ئۆرشەلیم پۆست
بەهۆی هێرشێکی “تیرۆریستییەوە” لە شاری رەعانانا لە ئیسرائیل کەسێک کوژرا و 18ـی دیکەش برینداربوون
- لە هێرشێکی دوو کەسی فەلەستینیدا، کە مۆڵەتی هاتنەناوەوەی ئیسرائیلیان نەبووە، بە چەقۆ و ئۆتۆمبێل هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک کەس لەسەر شاقامێکی شاری رەعانانا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 18ی دیکەش بریندار بوون. دواتریش باڵی سەربازیی حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتەئەستۆ.
عەرەب نیوز
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی غەزە بۆ زیاتر لە 24000 کەس، هێشتا ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتەکە
- ئیسرائیل هێشتا بەردەوامە لە ئەنجامدانیی هێرشی ئاسمانیی بۆسەر کەرتی غەزە، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی 24000 کەسی تێپەڕاند. لە دوایین پێشهاتیشدا دوو بارمتەی دیکەی ئیسرائیل کە لە غەزە لای حەماس دەستبەسەرن بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا. هاوکات بەرپرسێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان داوای راگەیاندنی ئاگربەست دەکات.
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر بازاڕی جیهانیی نەوت داناوە
- بازاڕی جیهانیی نەوت بەخێرای بەرامبەر بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گۆڕانکارى بەسەردا هات و نرخی نەوت بەرزبووەوە.
لە دوای رووداوەکانی دەریای سوور و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، سەرمایەداران لە تێکچوونی بازاری نەوت و چوونەسەری نرخی نەوت نیگەرانن.
نرخی نەوتی خاو لە دەریای باکوور دوای چوونەسەری 1.1%ـى نرخ، دوێنێ یەک بەرمیل بە 72.85 سەنت کڕین و فرۆشی پێ کراوە.
جیهانی سەنعەت
ئێران لە خاوبوونی ئینتەرنێتدا پلەی یەکەمی جیهانی تۆمارکرد
- ئەنجومەنی بازرگانى ئەلکترۆنی تاران رایگەیاند، لە بەراوەردێکدا کە لە نێوان 50 وڵاتدا کردوویەتی، ئێران خاوترین ئینتەرنێتی هەیە و لە کۆتاییدا پلەی یەکەمی هەیە.
ئەنجومەنی بازرگانى ئەلکترۆنی لەسەر نرخی ئینتەرنێتی ئەم وڵاتانە رایگەیاندووە، ئێران بەرزترین نرخی ئینتەرنێتی لە چاو وڵاتانی روو لەگەشە هەیە.
ئەبرار
ئێران و ئەمریکا لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا رۆڵی سەرەکییان هەیە
- کارناسێکی ناوچەکە باس لە گرینگیی دەریای سوور لە بازرگانى جیهانی دەکات و لە رووی جیۆپۆلۆتیکەوە بە بەشێک لە “دڵی زەوی” ناوی دەهێنێت کە هەم بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی گرینگە، هەم ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی بە خاڵی بەهێزی بوونی خۆیان لە ناوچەکەی دەبینین.
عەتا تەقەوی، کە کارناسێکی ناوچەکە دەڵێت، کلیلی چارەسەری ئەم ئاڵۆزیانە لە دەستی ئێران و ئەمریکادایە.
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
وهزیری گهنجینه و دارای توركیا دهڵێت، ئهمه پارهی باوكمان نییه
- لهمیانی كۆبوونهوهی لهگهڵ پارێزگارهكانی توركیا، مههمهت شیمشهک، وهزیری گهنجینه و دارایی توركیا باسی له گرنگی سكههڵگوشین و رێگاكانی بۆ كردن و ئاماژهی بهوهكرد ئهو پارهیهی لهبهردهستیاندایه پارهی گهله و پارهی باوكمان نییه. پێشی گوتن كه ناچارن پابهندی رێكارهكانی سكههڵگوشین ببن.
سۆزجو
سهرۆكی پارتی یهكێتیی مهزن داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كورد كردووه
- مستهفا دهستیجی كه له ماوهی چهند رۆژی رابردوودا سهرجهم پارتهكانی دهرهوهی هاوپهیمانیی جمهور به تیرۆرهوه پهیوهست كرد، له ساڵی 2012 دا داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كورده كردووه و پشتیوانیی له كۆبوونهوه لهگهڵ قهندیل و عهبدوڵڵا ئۆجالان كردووه. ئهمه جگه لهوهی پهسنی فهتۆی كردووه.
جمهورییهت
كورتهێنانی بودجه بهراورد به ساڵی پێشووتر 863% زیادیكردووه و بووهته یهک ترلیۆن و 375 ملیار لیره
- بەگوێرەى ئهو راپۆرتهی كه دوێنێ وهزیری گهنجینه و دارایی توركیا لهبارهی بودجه بڵاویكردهوه، كورتهێنانی بودجه له ساڵی 2022دا 142.6 ملیار لیره بووه، له ساڵی 2023دا بۆ یهک ترلیۆن و 375 ملیار ههڵكشاوه. له ساڵی 2023دا هاووڵاتیی تهنها بۆ باج كاریكرد.
ئهڤرهنسهل
كشاناک لهبهر “سوودی گشتیی” له زینداندایه
- لهمیانی دۆسیهی كۆبانێدا، له وهڵامی داواكاریی ئهوهی كه سهرهڕای تهواوكردنی ماوهی سزاكهی بۆچی گولتان كشاناک، سهرۆكی پێشووتری شارهوانی دیاربهكر (ئامەد) ئازاد ناكرێت، داواكاری گشتیی ئاماژهی بهوهكرد هێشتنهوهی كشاناک له گرتووخانهدا له “سوودی گشتیی”یه.