31
زووم..
دەستەی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا نزیکەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و داهاتی گەشتیاریش بەڕێژەی 17%ی زیادیکردووە.
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە 2023دا زیاتر حەوت ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، هەروەها زیاتر لە دوو ملیۆن سەردانیکاری ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان هەبوون.
گوتیشی، داهاتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 17% زیادی کردووە، هەروەها لە ماوەی چوار ساڵدا 55 پڕۆژەی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی وەبەرهێنانی گەشتیارییدا دروستکراون.