زووم..
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری تورکیا و باکووری کوردستان، وازهێنانی لە کاری سیاسی راگەیاند.
دوێنێ یەکشەممە ئەحمەد تورک لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ناسراو بە (دەم پارتی) کە پێشتر ناوی هەدەپە بوو بەشداریکرد کە تایبەت بوو بە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی مێردین، بەڵام ناوبراو %50ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، هەربۆیە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە، کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتەکەی راگەیاند.
ئەحمەد تورک راشیگەیاند، لە رابردوودا گوتم ئەگەر %50ی دەنگەکان تێنەپەڕێنم، واز لە کاری سیاسی دەهێنم، هەربۆیە دەستبەرداری سیاسەت دەبێت و لە پێگە جیاوازەکانی دیکەوە لە تێکۆشان بۆ دۆزی گەلی کورد بەردەوام دەبێت.
ئەحمەد تورک ئێستا تەمەنی 81 ساڵە، ساڵی 1942 لە شارۆچکەی دێرکی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵانی رابردوودا بەهۆکاری سیاسی زیندنیکراوە، ماوەیەکی زۆریش پەرلەمانتار بووە لە پەرلەمانی تورکیا.