37
زووم:
تورکیا بەردەوامە لە بۆردومان و بەئامانجگرتنی شوێنە گشتی و خزمەتگوزارییەکانی رۆژاڤای کوردستان، بەوهۆیەوە تەواوی شاری کۆبانێ و 300 گوند بێکارەبا بوون.
زوومی رۆژاڤا گواستیەوە، ئەمڕۆ تورکیا لە چەند شارێک بۆردومانی چەندین شوێنی گشتیی کردووە، لەو نێوەندەدا وێستگەی کارەبای کۆبانێی کردووەتە ئامانج، تەواوی شاری کۆبانێ و 300 گوندی سەر بە شارەکەی بێکارەبا کرد، هەروەها بۆردومانی دارستان و عەمباری گەنمی شاری کۆبانێی کردووە، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری دوای بۆردومانەکانیشدا، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کردە ئامانج، بەڵام زیانی گیانیی نەبوو.
هەر ئەمڕۆ تورکیا لە عامودا ئاشێکی گەنمی کردووەتە ئامانج، لە کانتۆنی عەفرینیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگاکانی سوپای سوریای بۆردومان کردووە.