76
زووم:
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، داوا دەکات دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل دەستپێبکەنەوە، کە تائێستا 136 بارمتە لە دەستی حەماسدا ماون.
ماکرۆن لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە قسەی لەگەڵ کەسوکاری بارمتەکانی ئیسرائیل کرد و گوتی، پاریس سوورە لەسەر ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، کە 100 رۆژە لای حەماسن.
سەرۆکى فەرەنسا گوتی، فەرەنسا هەرگیز دەستبەرداریی رۆڵەکانی نابێت، پێشتریش چەندینجار دووپاتمان کردووەتەوە، پێویستە دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێبکەنەوە.
حەماس لە هێرشەکانى 7ـى ئۆکتۆبەریدا بۆ سەر ئیسرائیل 240 هاوڵاتی ئیسرائیل و بینانى بە بارمتە گرت، هێشتا 136 بارمتەی ئازاد نەکردووە.