زووم..
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوویەوە و و سەرۆکایەتی هەرێمیش دەڵێت، هەردوولا هاوڕابوون كه به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييهكان زيان به ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت.
بەیانی ئەمڕۆ هەردوو بەرپرس لە بەغداد کۆبوونەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران.
دەشڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت.
جەختیکردووەتەوە کە هەردوولا هاوڕابوون كه به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييهكان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت.