رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی دەدات
- چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی تازەى پەرلەمانەکە کۆببێتەوە، بەڵام گومان لە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە هەیە بەهۆی نەبوونی رێککەوتن لە نێوان لایەنە سونییەکان, لە ئەگەری رێککەوتنی لایەنەکانی سوننەش لەسەر یەکێک لە سێ کاندیدەکەیان، کە شەعلان کەریم لە تەقەدوم و سالم عیساوی لە سیادە و مەحمود مەشهەدانی لە عەزمن، پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی کە زۆرینەیە لە پەرلەمان پشتیوانی بکات، کە زیاتر مەحمود مەشهەدانی وەک کاندیدی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ناوی دەهێندرێت.
عەرەبی جدید
دەستدرێژیی سێکسی لە کەمپەکانی چاد
- لە کەمپەکانی چاد، ژنە ئاوارەکانی سودان و ئەفریقای ناوەڕاست لەلایەن ئەو هێزە ئەمنییانەی راسپێردراون پارێزگاریی لە ئاسایشی کەمپەکان بکەن، یان ئەو کارمەندانەی لە کەمپەکدا کار دەکەن یان کارمەندانی رێکخراوە ناحکومییەکان، رووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبنەوەم بەبێ ئەوەی هیچ لێپرسینەوەیەک هەبێت.
قودسی عەرەبی
خزمەتگوزاریی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە دانیشتووانی غەزە بڕا
- هەردوو کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە فەلەستین رایانگەیاند، رۆژی هەینی خزمەتگوزاریی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە زۆرینەی ودانیشتووانی غەزە بڕاوە، ئەوەش بۆ جاری نۆیەمە خزمەتگوزاریی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە غەزە دەبڕێت لەوکاتەوەی شەڕ لە غەزە دەستپێکردووە.
عەرەب
دیمەشق رەزامەندیدا لەسەر درێژکردنەوەی هاوردەی هاوکارییەکان لە تورکیاوە
- حکومەتی دیمەشق دوای لێکتێگەیشتن لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان، رەزامەندیدا لەسەر درێژکردنەوە و بەردەوامی گەیاندنی هاوکارییەکان لە دەروازەی بابل هەوا لە رێگەی تورکیاوە بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە، بۆ ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆندان.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە ئێران و دەڵێت، ئارامگرتنی جیهان خەریکە کۆتایی دێت
- گرانت شاپز، وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە ئێران و داوای لێدەکات حوسییەکان بوەستێنێت، دوای ئەوەی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر ئەو گرووپە لەنێو خاکی یەمەندا.
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف، شاپز ئاماژەی بەوەداوە ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە بە حوسیەکان بڵێن کۆتایی بەم هێرشانە بهێنن، چونکە هەموو سنورێکیان بەزاندووە.
واشنتن پۆست
هێرشەکەی سەر حوسییەکان لە یەمەن بە پێشڕەویی ئەمریکا رەنگە سوود بەو گرووپە بگەیەنێت
- هەرچەندە سەرکردەکانی رۆژئاوا هێرشی سەر حوسیەکان لە یەمەن بە سەرکەوتوو ناودەبەن، شارەزایان دەڵێن، ئەم هێرشانە پێگەی گرووپەکەیان بەهێزتر کرد و زیانیان بە ئاڵۆزتربوونی دۆخی غەزە گەیاندووە. چونکە حوسیەکان چاوەڕوانی هێرشێکی لەوجۆرە بوون و گرووپێکن ئەزموونی شەڕکردنیان زۆرە. هەرچەندە لە هێرشەکەدا پێنج چەکداریی گرووپەکە کوژران، بەڵام بوونی حوسییەکانی لە ناوچەکەدا هێندی دیکە بەهێز کردووە.
عەرەب نیوز
دوای هێرشەکەی بەریتانیا و ئەمریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن، سعودیە داوای دانبەخۆداگرتن دەکات
- رۆژی هەینی سعودیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد لە دوای هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا دانبەخۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی توندوتیژی دیکە لەدەریای سووردا سەرهەڵنەدات، چونکە گرنگە هاتوچۆی کەشتییەکان لە دەریاکەدا بەردەوامبێت. ئەمەش لەکاتێکدایە چەکدارە حووسییەکان دەڵێن، هێرشەکانیان لە دەریای سووردا ناوەستێنن.
چاینە دەیلی
سەرۆکی چین دەڵێت، پێویستە چین و ئەوروپا پردی زیاتر بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان بنیاد بنێن
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین، رۆژی هەینی ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا کرد و داوای کرد پردی زیاتر لەنێوانیاندا درووستبکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان پارێزراو و بەهێزتر بن. ئەم گوتانەی شی دوای ئەوە هات کە پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکای کرد و ئاماژەی بەوەكرد کە هەڵوێستی چین لەبەرامبەر یەکێتی ئەوروپا بۆماوەیەکی درێژخایەن، هەڵوێستێکی جێگیرە.
رۆژنامە فارسییەکان
جیهانی سەنعەت
داڕێژەری سەرەکیی تەقینەوەکانی کرمان، دوو رۆژ پێش لە رووداوەکە لە ئێران هەڵاتووە
- وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە دووەمین راگەیاندراویدا لەبارەى تەقینەوەکانی رێوڕەسمی ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کرمان رایگەیاند، تائێستا 35 کەسی گوماناوی دەستبەسەرکراون و ئەو کەسەی پلانى تەقینەوەکانی دانابوو، سێ رۆژ پێش رووداوەکە هاڵاتووە و ئێرانی جێهێشتوە.
وەزارەتی ئیتڵاعات دەڵێت، کەسێکی خەڵکی تاجیکستان بووە بە ناسناوی عەبدوڵلا تاجیکی، کە سێ رۆژ پێش رووداوەکە لە سنووری باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانەوە هەڵاتووە.
ئەبرار
ئەمریکا هێرشی کردە سەر یەمەن و روسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنى ئاسایش دەکات
- فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوبەشدا لەگەڵ هێزی دەریایی بەریتانیا، 60 خاڵی دەستنیشانکراویان لە یەمەن کردووەتە ئامانج.
لەبارەى هێرشەکە مۆسکۆ داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، کاربەدەستانی یەمەنیش گوتویانە ئەم هێرشانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بێ وڵام نابێت.
شەرق
سەرۆککۆماری پێشووى ئێران دەڵێت، کاربەدەستانی دەوڵەتی ئێستا دەیانەوێت خەڵک کەمترین بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بکات
- حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لە رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هاشمی رەفسەنجانی رەخنەی توندی ئاراستەی دەوڵەتی ئێستا کرد و گوتی، ئێستا کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان نزیک دەبینەوە، کاربەدەستانی دەوڵەت پێیانخۆشە خەڵک بە رێژەیەکی کەم بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دا بکەن بۆئەوەی کەسانی نزیک لە خۆیان دەنگ بهێننەوە و پەرلەمان لە دەستی خۆیاندا بمێنێتەوە.
روحانی گوتی، بۆ دەربازبوون لە دۆخی قەیراناویی ئێستای وڵات، جیا لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، رێگەیەکی دیکەمان نییە.
ئێعتماد
حوسییەکانی یەمەن 90%ی بازرگانیی نۆکەندى سوێسیان راگرتووە
- رۆژنامەکە باسی هەندێک کێشە و ئاڵۆزى کردووە و نووسیویەتى ئەمانە بڵێسەی ئاگری شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن لە 24 کاتژمێری رابردوودا؛
- مشتومڕی تاران و واشنتن لە لێوارەکانی کەنداو
- ئێران دەستی بەسەر گەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکادا گرت
- هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر وڵاتی یەمەن
- حوسییەکانی یەمەن 90%ی بازرگانیی نۆکەندى سوێسیان راگرتووە
- لەسەر داوای ئەفریقای باشوور، دۆسییەی شەڕی ئیسرائیل درایە دادگای لاهای
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
ئهو 100 مووشهكهی جیهانی ههژاند
- ئهمریكا و بهریتانیا له شهوه ئۆپراسیۆنێكدا حوسییهكانیان كرده ئامانج، كه له دهریای سوور هێرش دهكهنه سهر ئهو كهشتییانهی بهرهو ئیسرائیل دهچن. له كهشتییه جهنگییهكان و ژێر دهریاییهكانهوه زیاتر له 100 موشهک ههڵدران و گرژییهكان له ناوچهكه ههڵكشا.
سۆزجو
هوداپاری هاوبهشی هاوپهیمانیی كۆمار كهسێكی كردووهته كاندیدی ههڵبژاردنهكان كه بههۆی پهیوهندیی به حزبوڵڵاوه دادگایی دهكرێت
- له ساڵی 2001دا بهڕێوهبهری ئاسایشی دیاربهكر (ئامەد) تهقهی لێكرا و كوژرا، غهلی بیلمهز كاندیدی هوداپار لهو دۆسیهیهدا دادگایی دهكرێت. رهنگه كاندید بوونی لهلایهن دامهزراوهی باڵای ههڵبژاردنهوه رهتبكرێتهوه.
جمهورییهت
هاوپهیمانیی پاككردنهوهی دهریای رهش له مین
- ئهو لێكتێگهیشتنهی توركیا و رۆمانیا و بولگاریا بۆ پاككردنهوهی دهریای رهش له مین ئهنجامیاندا، مشتومڕی بهدوای خۆیدا هێنا. یانكی باغجیئۆغڵو پسپۆڕی سهربازیی دهریایی كه هاوكات ئهندامی ئهنجومهنی جهههپهیه هۆشداریی دا و رایگهیاند، ههولێكی نێودهوڵهتیی ههیه بۆ له رێگهی لێكتێگهیشتنهكهوه رێككهوتننامهی مۆنترۆ تێبپهڕێندرێت.
ئهڤرهنسهل
جهنگی “پیرۆز”ـی ئیمپریالیزم
- وڵاتانی پارێزگارییكار له جهنگی غهزه كه بووهته هۆی كوژرانی ههزار كهس، لهپێناو رێگە بازرگانییهكاندا دهمامكهكانیان فڕێدا. ئهمریكا و بهریتانیا كه ماوهی دهیان ساڵه رۆژههڵاتی ناوهڕاستیان كردووهته گۆمی خوێن، ئێستا یهمهن بۆردووماندهكهن. هۆكاری هێرشهكهش بۆ به ئامانج گرتنی ئهو كهشتییانه دهگهڕێننهوه كه بهرهو ئیسرائیل دهچن.