زووم:
یوسف کیلابی: بۆ پۆستى سەرۆکی پەرلەمان نەک دەنگ بە شەعلان کەریم نادەم و سکاڵاشى لەسەر تۆماردەکەم
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە شەعلان کەریم نادەم و لە دادگای فیدڕاڵیش سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم.
یوسف کیلابی، تۆمارێکی ڤیدیۆیی شەعلان کەریمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و نووسیویەتى، درووشم بەسەر سەدام حسێندا دەڵێتەوە، بۆیە دەنگ بەو کاندیدە نادەم.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: لە دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتى ئەو پارلەمانتارە تۆماردەکەم، داواش لە پەرلەمانتارانی دیکەش دەکات دەنگ بەو کاندیدە نەدەن.
بڕیارە رۆژى شەممە پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوەو سەرۆکێکى نوێ هەڵبژێرێت، کە جگە لە شەعلان کەریم، مەحمود مەشهەدانیش بۆ هەمان پۆست کاندیدە.