51
زووم..
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) رەخنە لە بۆردومانەکانی تورکیا لە رۆژاڤای کوردستان و باکووری سوریا دەگرێت و دەڵێت، تورکیا ژێرخانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای وێران کردووە.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاماژە بە هێرشەکانی تورکیا لە رۆژاڤای کوردستان کرد و رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا چڕکردووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی وێرانبوونی ژێرخان و بڕینی ئاو و کارەبا لەسەر ملیۆنان کەس لەو ناوچانە.
رێکخراوەکە لەبارەی رەوشی سوریاوە دەڵێت، لە ساڵی 2023 ـشدا بۆ ساڵێکی دیکە مەدەنییەکانی سوریا رووبەڕووی پێشێلکاریی توند بوونەوە لەلایەن حکومەتی سوریا و تورکیاوە.