زووم:
حکومەتی چیلی و گرووپی کۆمپانیاکانى گوگڵ، دروستکردنی یەکەم کێبڵی دیجیتاڵی فایبەر ئۆپتیکی ژێردەریاییان راگەیاند، کە لەنێوان ئەمریکای باشوور و ئاسیا و ئوسترالیا دەبێت.
کێبڵی هۆمبۆڵت، کە لەژێر دەریاوە کیشوەرەکان بە دیجیتاڵەوە دەبەستێتەوە، درێژییەکەی 14 هەزار و 800 کیلۆمەتر و خێراییەکەى 144 تێرابایتە لە چرکەیەکدا، ئەم کێبڵە شاری ڤالپارایسۆی چیلی بە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا دەبەستێتەوە.
تێچووى سەرەتایی پڕۆژەکە، بە 55 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، لە ساڵی 2025 دەست بە کارەکانى دەکات و بڕیارە دوای ساڵێک تەواو بکرێت، تەمەنی کارکردنی پڕۆژەکەش بە 25 ساڵ مەزەندە دەکرێت.
کاران باتیا، بەرپرسی کاروباری سیاسەتی گشتی گوگڵ دەڵێت، کێبڵەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی فیزیکی لەگەڵ ئاسیا، دەبێتە رێڕەوێکی بازرگانی گرنگ بۆ سەدەی بیست و یەک.
کێبڵە دیجیتاڵییەکە، بەناوی ئەلێکساندەر ڤۆن هومبۆڵتی ئەڵمانيیەوە ناونراوە، کە لە ساڵانى (1769-1859) ژیاوە، هۆمبۆڵت جوگرافیناس و سروشتناس و فەلەکناس بووە.