زووم..
ئەمەریکا و بەریتانیا و هەشت وڵاتی هاوپەیمان، دووپاتیان کردەوە، ئامانجی هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکان بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن، بەمەبەستى کەمکردنەوەى گرژی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەیە.
لە راگەیەندراوێکى هاوبەشی بەریتانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزلەندا و کۆریای باشووردا هاتووە، ئامانجمان ئەوەیە گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکەینەوە و سەقامگیری بۆ دەریای سوور بگەڕێنینەوە.
لە راگەیەنراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، درێغی ناکەین لە بەرگریکردن و دەستەبەرکردنی جوڵە بازرگانییەکانى نێو دەریای سوور، کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانى جیهان، کە لەماوەى رابردوودا بەردەوام رووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، فڕۆکەکانى ئەمریکا و بەریتانیا، هێرشێکى فراوانیان کردە سەر حوسییەکان لە سەنعاى پایتەخت و چەند شارێکى دیکەى یەمەن، بە زیاتر لە 100 موشەک، 73 شوێنى حوسییەکانیان کردە ئامانج و پێنج کەس کوژران و ژمارەیەکى دیکەش بریندار بوون.