74
زووم..
ئەمڕۆ نرخى نەوتى خاو لە بازاڕەکانى جیهان بە رێژەى سەدا دوو بەرزبووە، هۆکارەکەشى ئەو هێرشانەیە کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئەمریکا و بەریتانیا کردیانە سەر حوسییەکانى یەمەن.
بۆ هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت یەک دۆلار و 80 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 79 و دۆلار 22 سەنت، نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش گەیشتە 73 دۆلارو 80 سەنت.
بەگوێرەى ئاژانسی رۆیتەرز هێرشەکەى ئەمڕۆى سەر حوسییەکان نیگەرانییەکانی بازاڕی زیاتر کردووە، بەتایبەتى سەبارەت بە کاریگەرییەکانى ململانێکە، کە کاریگەرى لەسەر دابینکردنی نەوتی ناوچەکە دەبێت، بەتایبەتی ئەو نەوتەى لە گەرووی هورمزەوە هەناردەى جیهان دەکرێت.