47
زووم..
بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، لە ساڵى 2023 عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى تووشى هەڵاوسانى نرخى خۆراک نەبووە.
ئاژانسى هەواڵى عێراق رایگەیاند، بەگوێرەى راپۆرتێکى بانکى ناوەندى عێراق هۆکارى بەرزنەبووەنەوەى نرخى خۆراک لە عێراق، پەیوەندى بەو رێوشوێنانەوە هەبووە، کە گیراوەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەى نرخى دینار بەرامبەر بەدۆلار.
رۆژى 20 کانوونى یەکەم، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بە سەرۆکایەتی ژان گیۆم پولین ئاماژەی بەوەکرد، رێژەی هەڵاوسان لە عێراق دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەهۆی سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراقی توندوتۆڵکردنی سیاسەتی دراو، کاریگەری بەرزبونەوەی نرخی دیناری عێراقی، دابەزینی نرخی خۆراکی جیهانی وپابەندبوون بە دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی گهندهڵی و بهههدهردان.