زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
-بەهۆی هێرشەکانی سەر دەریای سوور، بازرگانی جیهانی بەرێژەی 1.3% کەمبووەتەوە
-پەیمانگای کیڵی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردووە بەهۆی هێرشەکانی سەر دەریای سوور هاتوچۆی بازرگانی جیهان بەرێژەی 1.3% کەمیکردووە
عەربیە جدید
-سەردانەکەی بلینکین بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتاییهات
-ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەرەوەی ئەمریکا سەردانێکى چەند رۆژەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا و لە تورکیاوە سەردانەکانی دەستپێکرد و بە میسر کۆتایی پێهێنا .
رۆژنامەى عەرەبی جەدید نووسیویەتى، ئامانجی سەردانەکەی بلینکین، کەمکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بووە لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی غەزە و دانانی سنورێک بۆ ئێران و کۆنترۆڵکردنی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر دەریای سوور، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی لەو جۆرە بڕیاری لەسەرنەدراو بەبێ هیچ ئەنجامێک گەڕایەوە
عەرەب
-زستانێکی سەخت رووی لە ئاوارەکانی ئیدلیب کردووە
لە پارێزگای ئیدلیبی باکووری رۆژئاوای سوریا، ئاوارەکانی سنورەکە سەرقاڵی بەڕێکردنی زستانێکی سەختن، بۆ خۆگەرمکردنەوەش، پاشماوەکانی ئەو ناوچەیە باکاردەهێنن و دەیسوتنێنن، ئەمەش کاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر دانیشتوانی کەمپەکە داناوە، بەتایبەتى ئەوانەى نەخۆشیەکانی سنگ و هەناسە توندییان هەیە.
دانیشتوانی ئیدلب بەهۆی پێکدادانەکانی چەکدارانی تەحریر شام و حکومەتى سوریا و بۆردومانەکانەوە ناچاربوون ناوچەکانیان بەجێبهێڵن و ئێستا زستانێکی سەخت بەڕێ دەکەن
جەریدە
-کۆنفرانسی بانگەوازی مرۆیی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ لە قاهیرە، بە بەشداری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکان کۆنفرانسی بانگەوازی مرۆیی، بۆ پشتیوانی غەزە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت. بەگوێرەی رۆژنامەکە کۆنفرانسەکە جەختدەکاتەوە لە فشارەکانی سەر ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئەو “کۆمەڵکوژی”ـەی لە غەزە روودەدات.
هاوکات مانگی سووری کوەیتی و مانگی سووری فەلەستینی و میسری هەماهەنگی دەکەن بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆیەکان بە دەروازەی رەفەح و هاوڵاتیانی غەزە.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی ئێکسپرێس
-یەکە سەربازییەکانى بەریتانیا و ئەمریکا لەدژى هێرشەکانى هێزەکانى سەربە ئێران یەک دەگرن.
-بەڕیتانیا و ئەمریکا هێزەکانیان لە دەریاى سوور یەکدەخەن بۆ هەر هێرشێک لەلایەن گروپە چاکدارەکانى سەر ئێرانەوە بێتەئاراوە.
ئەم بڕیارەش لەپاش ئەوە هات حەماس بە درۆن هێرشى کردە سەر دەریاى سوور.
ئۆرشەلیم پۆست
-نەتانیاهو: لەکاتێکدا ئیسرائیل بەرەنگارى جینۆساید دەبێتەوە، بەڵام بە جینۆساید تۆمەتبار دەکرێت.
-بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند: جیهانێکى سەراوبن دەبینین بەوەى سوپاى ئیسرائیل بە ئەنجامدەرى جینۆساید دەناسێنن، لەکاتێکدا سوپاى ئیسرائیل لەدژى دوژمنەکەى بۆ بەرگرى لە گەل و خاکى ئیسرائیل دەجەنگێت. ئەمە بە بەرگرییەکى رەوای ئیسرائیل دەزانین.
عەرەب نیوز
-هێزەکانى دەریاىی ئێران لە کەناراوەکانى عومان نەوت گوێزەرەوەیەکى نەوتیان رفاند.
-وابڕایار بووە نەوت گوێزەرەوەکە لە عێراقەوە بەرەو تورکیا بڕوات، کەشتییەکە لە کەناراوەکانى نزیک شاری سۆهار، لەلایەن هێزێکى سەربازییەوە جلى رەشیان پۆشیوە بەرەو بەندەرى e-jask رفێنراوە، لەکاتى دەستبەسەرداگرتنیدا سیستمى چاودێریی کەشتییە گوێزەرەوەکەیان کوژاندۆتەوە.
دەیلى تەرەگراف
لە ئەنجامى زۆربونى هەڕەشەکانى ئێران بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان لە دەریاى سوور، هێزە سەربازییەکانى بەریتانیا کاردانەوەیان لە دژى ئێران دەبێت.
بەریتانیا و ئەمریکا گەیشتنە بڕیارێکى هاوبەشى لە رێگەى ئاسمانییەوە وەڵامى هێرشەکانى هێزەکانى سەر بە ئێران بۆ سەر هەر کەشتییەک لە دەریاى سوور بدەنەوە.
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
-لوتكهیهک سەبارەت بە هه‌ڵبژاردن له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو
-ئیسرائیل به تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی دادگایی كرا
-سه‌رۆكی جه‌هه‌په رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پارتی ده‌م ده‌بێت
سۆزجو
-لەمساڵدا توركیا ده‌گه‌یشته لوتكه به‌ڵام دۆلار و لیره گه‌یشتنه لوتكه
-وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى تورکیا دانیپێدانا، له توركیاوه رۆژانه هه‌شت كه‌شتی ده‌چێته ئیسرائیل
-نرخی كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی 182 هه‌زار لیره‌یه
جمهورییه‌ت
-به‌های لیره به‌رده‌وامه له دابه‌زین، هه‌ر دۆلارێک 30 لیره‌ی تێپه‌ڕاند
-هه‌شت پارتی سیاسیی تورکیا له‌باره‌ی جان ئاتالایه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و به قه‌یرانی قووڵی دیموكراسی دەزانن
-له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی جه‌هه‌په و هاوسه‌رۆكانی دەم پارتیدا لەبرى هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاوتوێی پێشنیازی سازان له شاره‌كان كرا
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
-حكومه‌تى تورکیا ده‌رگای ده‌ریای ره‌شی بۆ ناتۆ كرده‌وه
-لێكۆڵینه‌وه له‌و خوێندكاره ده‌كرێت كه ڤیدیۆی رووداوێكی ئاسانسۆری له به‌شه ناوخۆییه‌ک تۆماركردبوو
-ده‌كرێت له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی باجێكی زیاتره‌وه له ده‌وڵه‌مه‌ندان ژه‌مێكی خۆڕایی خواردن بۆ خوێندكاران دابین بكرێت